رێوڕه‌سمی پڕۆژه‌ی ناساندنی (فه‌رھه‌نگی زاره‌كیی موكریان) به‌ڕێوه‌چوو

له‌ ٢٣ به‌رگ پێكدێت

ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی (پ،د،ك)،رێوره‌سمی راگه‌یاندن و ناساندنی گه‌وره‌ پرۆژه‌ی (فه‌رھه‌نگی زاره‌كیی موكریان)ی به‌ڕێوه‌برد ، ھاوكات ئافه‌رین و رێزی پێشكه‌ش به‌ نووسه‌ری پرۆژه‌كه‌ (سه‌ڵاح پایانیانی) و ھاوكار و ھاوژینی نووسه‌ر خاتوو (له‌یلا نورانی) كرد.

پرۆژه‌كه‌ به‌ پیداگری و ھاوكاری به‌رده‌وام و راسته‌وخۆی ھه‌ڤاڵی به‌ڕێز (مه‌حموود محه‌مه‌د) به‌رپرسی ده‌زگا و خه‌مخۆری و به‌دواداچوونی (خانه‌ی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌) گه‌یشته‌ ئه‌نجام.

پرۆژه‌ی فه‌رھه‌نگی زاره‌كیی موكریان، له‌ ٢٣ به‌رگ پێكدێت، قۆناغی یه‌كه‌می به‌ ئه‌نجام گه‌یشت و ١٢ به‌رگی لێ چاپكرا و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

پرۆژه‌كه‌، كه‌ به‌رھه‌می ٢٣ ساڵ كاری به‌رده‌وامی نووسه‌ره‌كه‌یه‌تی و تا ته‌واوبوونیشی چه‌ند ساڵێكی تری ده‌وێت، ئه‌لفو بێی كوردی و ئه‌ده‌بیاتی زاره‌كی و كولتووری جل و به‌رگ و كشتوكاڵ و خوادنی موكریان له‌خۆ ده‌گرێ، كه‌ نووسه‌ر به‌ شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی و له‌ئه‌نجامی لێدوان و به‌دواداچوونه‌كانی له‌ ناوچه‌ی موكریان وه‌ده‌ستی خستوون..

ئه‌و پرۆژه‌یه‌، چیتر خه‌می گواستنه‌وه‌ی پشتاو پشتی زار و ورده‌ كلتوری موكریانمان نه‌ھێڵێت و بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و شوناسه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌ دیكۆمێنت ده‌كات و ده‌پارێزێت.

ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندن، به‌ گرینگیه‌وه‌ كار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ ده‌كات و ئومێده‌واره‌ له‌ داھاتوودا بتوانرێت سه‌رجه‌م بنزار و دیالێكته‌كانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان له‌ چوارچێوه‌ی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی ھاوشێوه‌دا كۆبكاته‌وه‌ و بپارێزێت، به‌مه‌ش كۆڵه‌كه‌كانی زمانی شرینی كوردی به‌ھێز و پته‌وتر ده‌بن..

بڕیاریشه‌، ١٠٠ دانه‌ سێت له‌و به‌شه‌ی پڕۆژه‌كه‌ ببه‌خشرێت به‌ زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌ و ناوه‌نده‌ زانستیه‌كان و كتێبخانه‌ گشتیه‌كان.

به‌ھیوای سه‌ركه‌وتن بۆ ھه‌موو ئه‌و ھه‌وڵ و ھه‌نگاوانه‌ی كه‌ خزمه‌ت به‌ زمان و كولتوور و شوناسی نه‌ته‌وه‌ییمان ده‌كه‌ن.

 دارشتنه‌وه‌ی / كامران

ktv

ktv

ktv

ktv

ktv