مۆزی خاڵڕه‌ش چی به‌سه‌ر لاشه‌ی مرۆڤدا ده‌هێنێ ..؟

به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ

زۆربه‌ی خه‌ڵكی كاتێك ده‌بینن كه‌ مۆزه‌كانیان خاڵی ره‌شی له‌سه‌ر په‌یدا بووه‌، به‌په‌له‌ فڕێی ده‌ده‌ن، به‌ڵام زۆر كه‌س نازانێ كه‌ ئه‌م هێمایانه‌ به‌ مانای تێكچوونی میوه‌كه‌ ناێیت، به‌ڵگو ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌كه‌ كه‌ مۆزه‌كه‌ ته‌واو گه‌ییوه‌و ده‌بێ بخوریت.

به‌ پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی زاكۆی كۆرنێل له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ، مۆز به‌ها خۆراكییه‌كه‌ی به‌هۆی دیاركه‌وتنی خاڵی ره‌ش له‌سه‌ر توێكڵه‌كه‌ی و گۆڕانی له‌ناوه‌وه‌ بۆ مادده‌یه‌كی لینج ، له‌ده‌ست نادات.

ده‌شڵێن: ره‌نگی گۆڕانی توێكڵی مۆز، به‌هۆی گۆڕانی ئه‌و كاربۆهیدراته‌یه‌ كه‌ له‌نێویدا هه‌یه‌ و ئه‌مه‌ش واده‌كات به‌ره‌و گۆڕانێكی ساده‌ی شیرینی بچێت ، به‌ڵام  پێكهاته‌ كالۆرییه‌كانی وه‌كو خۆی ده‌مێنێته‌وه‌ و گۆڕانی به‌سه‌ردا ناێیت.

وه‌ڕگێران و داڕشتنه‌وه‌ی/  رزگار

سه‌رچاوه‌ / پێگه‌ی بلۆد سكای