هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا ده‌كرێت

دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر مزگه‌وته‌كانی ئه‌و وڵاته‌

به‌ پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ده‌یلی مێلی بریتانی، پۆلیسی نیوزله‌ندا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و پۆسته‌ هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزانه‌ ده‌كات كه‌ ئاراسته‌ی جاسیندا ئه‌ردێرن، سه‌رۆك وه‌زریرانی نیوزله‌ندا كراوه‌.

له‌ پۆسته‌كاندا كه‌ ئاراسته‌ی هه‌ژماری تایبه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی نیوزله‌ندا كراوه‌،  تیایدا وێنه‌ی چه‌كێك و نووسراوێك ئاراسته‌ كراون و له‌ ته‌نیشت وێنه‌كه‌دا نووسراوه‌، له‌ داهاتوودا نۆره‌ی تۆیه‌.

رۆژی هه‌ینی 15-3-2019، له‌ ناوه‌ڕاستی شاری كریست چه‌رچ له‌ نیوزله‌ندا دوو هێرشی چه‌كداری كرایه‌ سه‌ر دوو مزگه‌وت و به‌و هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 50 كه‌س كوژران و 51 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌/ سكای نیوزی عه‌ره‌بی