ئومێد خۆشناو: سەرقاڵی هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانین

هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە بەبێ‌ یەكێتی ئەو كارە نەكریت


سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگه‌یاند: پرۆژە یاسایەکی بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان داوەتە سەرۆکایەتی پەرلەمان .

ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، پرۆژەیاسایەکی بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕەوانەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوەو  دەڵیت بە هاوكاری لایەنەكانی دیكە سەرقاڵی كارەكانی هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستانین، هەموو هەوڵێكمان بۆ ئەوەیە بەبێ‌ یەكێتی ئەو كارە نەكریت، بەڵام ئەگەر هەر نەهاتن، كارەكانی هەموواری یاساكە راناگیرێ.

ئومێد خۆشناو ئەوەشی خستەڕوو تاوەكو نووسینەوەی دەستووری هەرێمی كوردستان، لە هەمواری یاساكە ئەو بڕەگەیەی دەستكاری دەكرێت كە سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە ناو پەرلەمانەوە هەڵدەبژێردرێ‌، نەك خەڵك.

داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر