به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندرووستی مووسڵ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخرایه‌وه‌

به‌ تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می و گوێ پێنه‌دان

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای موسڵ سه‌باره‌ت به‌رووداوی نقومبوونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری له‌ رووباری دیجله‌  كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نایاسایی ئه‌نجامدا و تێیدا بریاریدا به‌ دوورخستنه‌وی به‌ڕێوبه‌ری ته‌ندرووستی پارێزگای موسڵ. 

ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بۆ تاوتوێكردنی پرسی ژێرئاوكه‌وتنی به‌له‌مێكی گه‌شتیاری كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاساییداو و تێیدا به‌ تۆمه‌تی " كه‌مته‌رخه‌می و گوێ پێنه‌دان" بڕیاریدا فه‌لاح تائی به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندرووستی پارێزگای موسڵ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور بخاته‌وه‌ له‌ كاره‌كه‌ی ده‌ربی بكات.

دیاره‌ به‌ پێی دوایین ئامار تا ئێستا 103 كه‌س له‌ گه‌شتاره‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 80 كه‌سیش رزگار كراون كه‌ له‌و ژماره‌یه‌ نۆزده‌یان منداڵن. هه‌روه‌ها به‌ ده‌یان كه‌سی دیكه‌ بێسه‌ر و شوێنن.