هه‌سه‌ده هه‌واڵی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی باغۆزی ره‌تكرده‌وه‌

رایگه‌یاند شه‌ڕو رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌

به‌رپرسێكی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده‌‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه هه‌واڵی‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شارۆچكه‌ی باغۆزی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریای ره‌تكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند كه شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌. 

ده‌نگۆی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شارۆچكه‌ی باغۆز له‌ كاتێكدا بوو هه‌ر ئه‌مڕۆ ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له‌زاری به‌رپرسانی هه‌سه‌ده‌ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ته‌واوی شارۆچكه‌ی باغۆزی ژێرده‌ستی تیرۆرستانی داعش راگه‌یاند. 

هه‌ر ئه‌مڕۆ‌ش ئاژانسی هه‌واڵی هاوار بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ هه‌سه‌ده‌ هه‌موو باغۆزی كۆنتڕۆڵكردۆته‌وه‌ و له‌ژێر چنگی تیرۆرستانی داعش ده‌ریهێناوه‌ته‌وه‌.