سەرۆك بارزانی سەردانی هاوینەهەوارەكانی سۆران و رواندزی كرد

سەرۆك بارزانی نه‌ورۆزى لە هاووڵاتیان و گەشتیاران پیرۆز كرد

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 21-3-2019 سەرۆك مەسعود بارزانی لە یەکەم رۆژی جەژنی نەورۆزدا، بە مەبەستی نه‌ورۆز پیرۆزكردن لە هاووڵاتیان و گەشتیاران، سەردانی هاوینەهەوارەكانی سۆران و رواندزی كرد.

بەشداریكردنی سەرۆك بارزانی لە سەیرانگەكاندا بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی نەورۆز، بووە جێی خۆشحاڵی هاووڵاتیانی سنوورەكە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە یەكەم رۆژی جەژنی نەورۆز بوو، بەم بۆنەیەوە هاووڵاتیانی كوردستان لە سەرجەم ناوچەكانەوە هاتبوونە دەرەوە و بەشدارییان لە خۆشییەكانی نەورۆزدا كرد.