نێیمار سه‌ردانى مه‌دریدی كردو میدیاكانى ئیسپانیاش ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ى بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌

ئه‌ستێره‌ به‌رازیلیه‌كه‌ ئێواره‌ى دوێنێ له‌مه‌درید بوو


میدیاكانى ئیسپانیا بڵاویان كرده‌وه‌ ئێواره‌ى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 19 ى 3 ى 2019 ، نێیمار ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیلی  و یاریزانى یانه‌ى پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسى گه‌یشته‌ مه‌دریدی پایته‌ختى ئیسپانیا 

میدیاكانى ئیسپانیا راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌نێیمار له‌فرۆكه‌خانه‌ى مه‌درید به‌ 3 ئۆتۆمبێلی مارسیدیسی تایبه‌ت  گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ شوێنێكى تایبه‌ت 


به‌شێك له‌سه‌رچاوه‌ هه‌واڵیه‌كان له‌مه‌درید بڵاویان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌نێیمار بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ریال مه‌درید هاتووه‌ كه‌ئامانجی ریال مه‌دریده‌ له‌هاوینه‌دا بتوانێ گرێبه‌ستى نێیمار یه‌كلا بكاته‌وه‌ و ئه‌ستێره‌ به‌ڕازیلیه‌كه‌ بهێنێته‌ ڕیزه‌كانى یانه‌


له‌هه‌مانكاتدا میدیاكانى ئیسپانیا ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه‌ به‌شێكى دیكه‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى نێیمار  لە شاری مەدرید ریکلامێک ئه‌نجامده‌دات و مەبەستی سەردانەکەشی وێنەگرتن بووه‌ بۆ ئه‌و ڕیكلامه‌