له‌م وڵاته‌دا هه‌ركه‌سێك یاری په‌بجی بكات به‌ند ده‌كرێت

تا ئێستا 26 كه‌سییان له‌ شاره‌ جیاجیاكانی وڵاته‌كه‌ ده‌ستگیر كردووه‌

ده‌سه‌ڵاتدارانی وڵاتی هیند بڕیارێكی فه‌رمییان له‌ باره‌ی یاریكردنی په‌بجی داوه‌و هه‌ر كه‌سێك له‌ نێو خاكی ئه‌م وڵاته‌دا یاری په‌بجی بكات به‌ند ده‌كرێت .

به‌پێی وێب سایتی  cnet به‌رپرسانی وڵاتی هیند ، به‌هۆی یاریكردنی په‌بجی 26 كه‌سییان له‌ شاره‌ جیاجیاكانی وڵاته‌كه‌ ده‌ستگیر كردووه‌.

بڕیاره‌كه‌ بۆته‌ مایه‌ی سه‌رسوڕمانی هیندییه‌كان و هاوكاتیش تیمێكی دامه‌زرێنه‌ری یارییه‌كه‌، به‌ مه‌به‌ستی زانینی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه‌كه‌و چاره‌سه‌ركردنی ، سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه‌.

به‌پێی لێدوانی ده‌سه‌ڵاتدارانی هیند، یارییه‌كه‌ هانی توندوتیژی ده‌دات بۆیه‌ قه‌ده‌غه‌یان كردووه‌.

سه‌رچاوه‌ / سۆمه‌رییه‌ نیوز

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار