به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات

به‌م نزیكانه‌

ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ به‌غدا ده‌كرێت و ئه‌مریكاش فشار ده‌خاته‌ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته‌ ، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌ ئه‌نجامدانی سه‌ردانه‌كه‌دا بكه‌ن.

رۆژنامه‌ی دیاری لوبنانی له‌ راپۆرتێكیدا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌ ، به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا به‌م نزیكانه‌ سه‌ردانی به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌كات.

رۆژنامه‌كه‌ له‌سه‌ر زار سه‌رچاوه‌كانییه‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌ ، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌سن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ عێراق، له‌ ئێستادا كار بۆ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ به‌غدا ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش فاڵح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق گه‌ڵ لایه‌نی سوری له‌سه‌ر هێڵه‌ بۆ دانانی خشته‌یه‌كی كار.

شایانی باسه‌ كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د بۆ به‌غدا ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ روون كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مریكا فشار ده‌خاته‌ سه‌ر حكومه‌تی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری له‌سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌سه‌د بۆ به‌غدا بكه‌ن.

سه‌رچاوه‌ / به‌غداد ئه‌لیۆم

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی/ رزگار