نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ 67 دۆلار و 67 سه‌نت

له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا

له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا، ھه‌ر به‌رمیلێكی خاوی برێنت به‌ ٦٧ دۆلار و ٦٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

جارێكی دیكه‌ رێككه‌وتنه‌كه‌ی رێكخراوی ئۆپێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رھه‌مھێنان بووه‌ ھۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا و له‌ مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌دا، ھه‌ر به‌رمیلێكی به‌ ٦٧ دۆلار و ٦٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

له‌ كاتژمێر ٠٨:٠١ نرخی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی ٠،٢٢ له‌سه‌دا رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد و ھه‌ر به‌رمیلێكی به‌ ٦٧ دۆلار و ٦٧ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ھه‌روه‌ھا نرخی خاوی ئه‌مریكا له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی ٠،٠٧ له‌سه‌دا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و ھه‌ر به‌رمیلێكی به‌ ٥٩ دۆلار و ٤٣ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ / رزگار

سه‌رچاوه‌ / ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆ