پۆمپیۆ به‌ مه‌به‌ستی لێك نزیك كردنه‌وه‌ی سی وڵات بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران سه‌ردانیان ده‌كات

به‌نیازه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بچێته‌ وڵاتانی كوێت و لوبنان و ئیسڕائیل

مایك پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی سێ وڵاتی رۆژئاوای ئاسیا ده‌كات و راشیگه‌یاندووه‌ پرسی هاوبه‌شی نێوان ئه‌م سێ وڵاته‌ یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ به‌ مه‌به‌ستی پاشه‌كشه‌ به‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌ ئاست سیاسه‌ته‌ ناوچه‌ییه‌كانی.

پۆمپیۆ به‌نیازه‌ له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا بچێته‌ وڵاتانی كوێت و لوبنان و ئیسڕائیل و پێش ماوه‌یه‌ك وتبووی: به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئێران وه‌ك به‌ده‌ستهێنانی كلیلی ده‌رگای ئاشتییه‌ بۆ ناوچه‌كه‌.

هه‌روه‌ها پۆمپیۆ هه‌م له‌ كۆبوونه‌وه‌ نهێنییه‌كان و هه‌م به‌شێوه‌ی ئاشكرا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌ له‌وه‌ی كه‌: پابه‌ندیی ئێمه‌ به‌ ئاسایشی ئیسڕائیل و مافی ئه‌م وڵاته‌ بۆ به‌رگریی له‌ خۆی، هیچكات سست نابێت و هه‌میشه‌ ئه‌م بابه‌ته‌مان له‌به‌رچاوه‌.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ تا ئێستا به‌رپرسانی ئه‌مریكا چه‌ندینجار داوایان له‌ كۆماری ئیسلامیی ئێران كردووه‌ تا ده‌ستوه‌ردان له‌ كاروباری وڵاتانی دراوسێ و ناوچه‌كه‌دا نه‌كات. ته‌نانه‌ت پۆمپیۆ له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به‌ مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی زیاتری ئێران سه‌ردانی زۆرێك له‌ وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی كردووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا