مادۆرۆ داوای له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی كردووه‌ ده‌ست له‌ كار بكێشنه‌وه‌

له‌ ساڵی 2013ـه‌وه‌تا ئێستا چه‌ندینجار ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی گۆڕیوه‌

نیكۆڵاس مادۆرۆ سه‌رۆك كۆماری ڤه‌نزوێلا داوای له‌ سه‌رجه‌م وه‌زیرانی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ به‌ مه‌به‌ستی دابینكردنی ئاسایشی سه‌رجه‌م بناغه‌كانی وڵات ده‌ست له‌ كار بكێشنه‌وه‌.

دێلسی رۆدریگێز جێگری سه‌رۆك كۆماری ئه‌م وڵاته‌ له‌ په‌یامێكی تویته‌ریدا نووسیویه‌تیی:  سه‌رۆك كۆمار نیكۆڵاس مادۆرۆ داوای له‌ سه‌رجه‌م كابینه‌ كردووه‌ تا به‌ مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌رزه‌مینی باوباپیرانی پیاوه‌ مه‌زنه‌كانی وه‌ك " بۆلیڤار " و " چاڤێز " و به‌ مه‌به‌ستی گۆڕانكاریی له‌ ئه‌ركه‌كاندا ده‌ست له‌ كار بكێشنه‌وه‌.

شایه‌نی ئاماژه‌یه‌ له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013ـه‌وه‌ كه‌ مادۆرۆ ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته‌ ده‌ست تا ئێستا چه‌ندینجار ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی گۆڕیوه‌ و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی باڵای سوپای وڵاته‌كه‌ی كردووه‌ به‌ وه‌زیری نه‌وت یان كاره‌با و وه‌زاره‌تی جۆراوجۆری دیكه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی /  مه‌سعود

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ زه‌مانه‌