ئەمەریكا هه‌زار سەرباز بۆ ماوەیه‌كى درێژ لە سووریا دەهێلێتەوە

ئەمەریكا ئامادە نییە لە سووریا بكێشێتەوە و دۆخەكە ڕادەستی ڕووسیا و توركیا و ئێران بكات

ڕۆژنامەی وۆل ستریت جۆرنالی  ئەمەریكی  بڵاویكردەوە كە ئەمەریكا پلان دادەنێ بۆ ئەوەی 1000 سەربازی وڵاتەكەی بۆ ماوەیەكی درێژ لە سووریا بهێڵێتەوە و ئامادە نییە سووریا بۆ مۆسكۆ چۆڵ بكات

پێشتر دۆناڵد ترەمپ  سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاندبوو كە سەربازانی وڵات لە سووریا دەكشێنێتەوە و دەیانگەڕێنێتەوە بۆ نیشتمان
بەپێی سەرچاوەكە ، پنتاگۆن بە وردی پلان دادەنێ تا لەو 2100 دوو هەزارو سەد سەربازەی لە سووریان، 1000 سەربازیان بۆ ماوەیەكی درێژ بمێننەوە.

سەرچاوەكە روونیكردەوە كە  واشنتن بۆ مانەوەی هێزەكانی لەگەڵ هاوپەیمانە ئەوروپییەكان و توركیا و كوردەكانیش گفتوگۆی كردووە، بۆ ئەوەی ناوچەی ئارام دروست بكرێ، بەڵام تا ئێستە سەرجەم دانوستاندنەكان شكستیان هێناوە، بۆیە ئەمەریكا ئامادە نییە لە سووریا بكێشێتەوە و دۆخەكە ڕادەستی ڕووسیا و توركیا و ئێران بكات.

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی