له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگای هه‌ولێر نه‌شته‌رگه‌ریه‌كی ده‌گمه‌ن ئه‌نجام ده‌درێت

ئه‌م جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ له‌ سه‌ر ئاستى عێراق ده‌گمه‌نه‌

 له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى نێردراوه‌ ، نه‌خۆشخانه‌ى ڕزگاری هه‌ولێر ڕایده‌گه‌ێنێت، نه‌شته‌رگه‌ریه‌كى ده‌گمه‌ن له‌به‌شى ڕوو و شه‌ویلاك ئه‌نجامدراوه‌، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ له‌به‌شی شكانى ئێسكى ڕوومه‌ت بووه‌، بۆ نه‌خۆشێكى ته‌مه‌ن 26 ساڵ .

له‌ راگه‌ێنراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌م جۆره‌ نه‌شته‌رگه‌رییه‌ له‌ سه‌ر ئاستى عێراق ده‌گمه‌نه‌ و نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ سه‌ركه‌وتووانه‌ ئه‌نجامدراوه‌ و بارى ته‌ندروستى نه‌خۆشه‌كه‌ جێگیره‌.

دارشتنه‌وه‌: شوان عه‌زیز