ترامپ داوا له‌ جوله‌كه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات له‌ حیزبی دیموكراته‌كان بكشێنه‌وه‌

ترامپ: جوله‌كه‌كان پێویستیان به‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی تازه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ڵوێستێكی به‌كۆمه‌ڵ حزبی دیموكرات جێبێڵن

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا داوا له‌ جوله‌كه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات له‌ حزبی دیموكراته‌كانی ئه‌مریكا بكشێنه‌وه‌ و بڕۆنه‌ پاڵ حزبی كۆمارییه‌كان، له‌ په‌یامێكی تویته‌ریشدا حزبی دیموكرات به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ هه‌ڵوێستی دژه‌ ئیسڕائیلیی هه‌یه‌.

ترامپ وتوویه‌تیی: جوله‌كه‌كان پێویستیان به‌ بزوتنه‌وه‌یه‌كی تازه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌ڵوێستێكی به‌كۆمه‌ڵ حزبی دیموكرات جێبێڵن و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ حزبی كۆماریخوازه‌كان كه‌ خۆم تیایدا ئه‌ندامم به‌ باوه‌شێكی كراوه‌ پێشوازییان لێده‌كات.

ترامپ حزبی دیموكراتی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵوێستی نه‌بووه‌ به‌رامبه‌ر به‌ لێدوانه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی " ئیلهان عومه‌ر " كۆنگرێسمانی موسڵمانی سه‌ر به‌ حزبی دیموكرات كه‌ به‌ توندی هێرشی كردبووه‌ سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیسڕائیل.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ دی ده‌بڵیوو