تارا و غولامی گۆرانی بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ده‌ڵێن

له‌ نێو شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا كاری وێنه‌گرتن بۆ گۆرانییه‌كه‌ كراوه‌


هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند و گۆرانیبێژی كورد " نه‌جمه‌دین غولامی و تارا ره‌سول " به‌ شێوه‌ی دوێت نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆیان بۆ یادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ بڵاو كرده‌وه‌ .

هه‌ڵه‌بجه‌ی جاران ناوی ئه‌م گۆرانییه‌ یه‌ كه‌ ئه‌م دوو هنه‌رمه‌نده‌ ئه‌مرۆ شه‌مه‌ 2019/3/16  كه‌ ده‌كاته‌ 31ه‌ مین ساڵیادی كیمیارانی هه‌ڵه‌بجه‌ ، له‌ مه‌ڕاسیمێكدا كه‌ له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌چوو به‌ شێوه‌ی دوێت پێشكه‌ش به‌ خه‌لكی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد .

گۆرانی هه‌ڵه‌بجه‌ی جاران تێكسته‌كه‌ی له‌ لایه‌ " دیار هه‌ڵه‌بجه‌یی " نووسراوه‌ و " سالار عه‌بدوڵا " ش ئاوازی گۆرانییه‌كه‌ی ئاماده‌ كردووه‌ ، له‌ نێو شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا كاری وێنه‌گرتن بۆ گۆرانییه‌كه‌ كراوه‌.

 هه‌ردوو گۆرانیبێژی ناسراوی كورد " نه‌جمه‌دین غولامی و تارا ره‌سول " ، پێشتریش چه‌ند گۆرانییه‌كیان به‌ شێوه‌ی دوێت له‌ نێو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.