سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: هه‌ڵه‌بجه‌ شاهیده‌ له‌سه‌ر دڕنده‌یی تاوانه‌كانی به‌عس

به‌رده‌وام وه‌ك هێمای فیداركاری ده‌مێنیته‌وه‌

سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌ یادی 31ساڵه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ رایده‌گه‌ێنێ، تاوانی كۆمه‌ڵگوژی هه‌ڵه‌بجه‌ رۆژێكی دیكه‌ی ره‌شه‌ له‌ تۆماری تاوانه‌كانی به‌عسی سه‌دامی .

به‌ پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسینگه‌كه‌ی ، عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بروسكه‌یه‌كی ماته‌مینی به‌بۆنه‌ی یادی 31ساڵه‌ی كاره‌ساتی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ ئاراسته‌ی هاووڵاتیانی عێراق به‌گشتی و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی كردووه‌و ده‌ڵێت: تاوانی كۆمه‌ڵگوژی هه‌ڵه‌بجه‌ رۆژێكی دیكه‌ی ره‌شه‌ له‌ تۆماری تاوانه‌كانی به‌عسی سه‌دامی ده‌رحه‌ق به‌ رۆڵه‌كانی گه‌لی كورد

له‌به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا ده‌شڵێت: هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رده‌وام وه‌ك هێمای فیداركاری ده‌مێنیته‌وه‌و شاهیده‌ له‌سه‌ر دڕنده‌یی تاوانه‌كانی به‌عس.