تێچووی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران هەڵدەگیرێت

لە 9ی مانگی نیسانی داهاتوو ئەو رێككەوتنە بكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە

بەرپرسێكی ئێرانی رایگەیاند وادەی نەمانی تێچووی ڤیزا لە نێوان عێراق و ئێران دیاریكرا

مورتەزا ئاقائی بەرێوەبەری گشتی بۆ كاروباری شوێنە پیرۆزەكان لە رێكخراوی حەج و گەشتەكانی ئێران لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە لە 9ی مانگی نیسانی داهاتوو تێچووی ڤیزای نێوان عێراق و ئێران هەڵدەگیرێت .

نەمانی تێچووی لێدانی ڤیزا لە نێوان ئێران و عێراق بە پێی رێككەوتنی نێوان سەرۆكی هەر دوو وڵات بووە كاتێك سەرۆكی ئێران سەردانی عێراقی كرد لە ماوەی رابردوودا .

سەبارەت بە كاركردن بەو رێككەوتنە بڕیار وایە لە 9ی مانگی نیسانی داهاتوو ئەو رێككەوتنە بكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە .

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی