هێرشێكى تیرۆریستى بۆ سه‌ر دوو مزگه‌وت 60 قوربانى لێكه‌وته‌وه‌

له‌ كاتى نوێژى به‌یانى

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، ئه‌مڕۆ هه‌ینى 15ى 3ى 2019، له‌ كاتى نوێژى به‌یانى چه‌كدارێكى توندڕه‌و به‌ چه‌ك هێرشى كرده‌ سه‌ر دوو مزگه‌وتى ناوچه‌ى كرایس چیرچ له‌ وڵاتى نیوزله‌ندا 40 هاووڵاتى موسڵمانى كوشت و 20ى دیكه‌ى به‌ سه‌ختى برینداركرد. 

جاسیندا ئاردین سه‌رۆك وه‌زیرانى نیوزله‌ندا رایگه‌یاند: ئه‌و رووداوه‌ هیچ وه‌سفێكى دیكه‌ هه‌ڵناگرێت، جگه‌ له‌وه‌ى پێى بوترێت تیرۆریستى، بكوژه‌كه‌ش بیروبۆچوونى توندڕه‌وانه‌ى هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وشداوه‌ كه‌ 30 كه‌س له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستگیركراون.

هاوكات پۆلیس رایگه‌یاندووه‌، به‌یاننامه‌یه‌كى 87 لاپه‌ڕه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه‌ كه‌ پێش په‌لاماره‌كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و تێیدا رق و توڕه‌یى دژى كۆچ و ئیسلام و موسڵمانان تێدایه‌، هه‌روه‌ها 3 پیاو و ئافره‌تێك ده‌ستگیركراون كه‌ له‌ رووداوه‌كه‌دا به‌شداربوونه‌.

جێى ئاماژه‌پێدانه‌ توندڕه‌وه‌كه‌ نیوزله‌ندى بووه‌ و كۆى گشتى ئاماده‌كارى و په‌لامارى سه‌ر دوو مزگه‌وته‌كه‌ى به‌شێوه‌ى راسته‌وخۆ له‌ فیسبووك بڵاوكردوته‌وه‌. 

 

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی / سیروان عه‌زیز