ئازاد عه‌بدلواحید سێ كتێبی نوێی بڵاوكرده‌وه‌

ئه‌زموونی نووسین و تاقیكردنه‌وه‌ی هونه‌ریی ئه‌م سێ نووسه‌ر و هونه‌رمه‌نده‌ن

له‌ چاپكراوه‌كانی ده‌زگای توێژینه‌وه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی موكریانی نووسه‌ر ئازاد عه‌بدلواحید سێ چاپكراوی نوێ  بڵاو كرده‌وه‌.

سێ چاپكراوه‌كان بریتین له‌ سێ كتێبی كه‌ له‌ ڕابوردوودا وه‌ك هه‌ڤپه‌یڤینی به‌رفراوان له‌ ژماره‌كانی گۆڤاری ( ڕامان )دا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ ئه‌وه‌ش ناوونیشانی كتێبه‌كانه‌ :

(۱) پ. د . عیزه‌ددین مسته‌فا ڕه‌سووڵ .. ئه‌زموونی به‌ بڕشتی قه‌ڵه‌مێكی سه‌ربزێو .

(۲) كاكه‌مه‌م بۆتانی .. ئه‌و نووسه‌ره‌ی سیاسه‌ت به‌ قه‌رزاری خۆی ده‌زانێ ؛ به‌ ده‌ست ته‌كنیك و شێوه‌ی ده‌بڕینه‌وه‌ ده‌ناڵێنێ .

(۳) خالید سه‌ركار .. هونه‌رمه‌ندێك به‌دوای ڕه‌سه‌نایه‌تیدا گه‌ڕا ؛ له‌ پێناوی هونه‌ره‌كه‌شی ماندووبوونی نه‌زانی .

ئه‌م سێ هه‌ڤپه‌یڤینه‌ هه‌وڵدانن بۆ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ ئه‌زموونی نووسین و تاقیكردنه‌وه‌ی هونه‌ریی ئه‌م سێ نووسه‌ر و هونه‌رمه‌نده‌ن كه‌ له‌ ڕۆژانی داهاتووداده‌گاته‌ ده‌ستی خوێنه‌ران..

كوردستان تیڤی / كامران

ktv

ktv