هه‌وڵه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌رده‌وامه‌

به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند

عه‌مید هه‌ژار عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ كوردستان تیڤی راگه‌یاند بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم  وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق لیژنه‌ی هاوبه‌شیان پێكهێناوه‌، به‌ڵام تا ئیستا یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ كراوه‌ و عێراق وه‌ك پێویست نایه‌ته‌ پێشه‌وه‌. 

له‌باره‌ی رێكخستنه‌وه‌ و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ عه‌مید هه‌ژار گووتی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ لیژنه‌ پێكهاتووه‌ و له‌ چوارچێوه‌ی پلانی ستراتیجی 35 پڕۆژه‌ بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دانراوه‌ و تا ئیستا 13 پرۆژه‌ له‌ بواری جێبه‌جێكردندایه‌.