سەرۆک بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق ده‌كات

بارودۆخی سیاسیی و هەنگاوەکانی بنبڕکردنی تیرۆر لە عێراق تاوتوێ کرا

ئەمڕۆ هەینی لە سەڵاحەدین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە فالح فەیاز ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراق کرد.

لە دیدارێکدا، بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و شەڕی داعش و هەنگاوەکانی بنبڕکردنی تیرۆر لە عێراق تاوتوێ کرا.

هەر لەم کۆبوونەوەیەدا بارودۆخی ناوچەکانی مادەی ۱٤٠ و هەوڵەکانی هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان خرایە بەر باس و گفتوگۆ، هەروەها جەخت لەسەر هەماهەنگیی هەولێر و بەغدا لە بواری ئەمنی و دابینکردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ هاووڵاتیان کرایەوە.