له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان داعش و حه‌شدی شه‌عبی روویدا

له‌ ئه‌نجامدا دوو چه‌كداری داعش كوژران

تیرۆرستانی داعش له‌ باشووری رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووك هێرشێكیان له‌ دژی ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌نجامدا. 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی كه‌ نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت رایگه‌یاند: رێكخراوی تیرۆرستی  داعش هێرشێكیان بۆ سه‌ر ملیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ رۆژئاوای شاری كه‌ركووك ئه‌نجامداوه‌. 

هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد: كاتژمێر 9:30ی خووله‌كی شه‌وی رابردوو فه‌وجی دووی لیوای پێنج و شه‌شی حه‌شدی شه‌عبی له‌ گوندی ماحۆز له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ له‌ باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك رووبه‌ڕووی هێرشێكی تووندی چه‌كدارانی داعش بوونه‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا دوو چه‌كداری داعش كوژران. 

جێی ئاماژه‌یه‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ره‌وشی ئه‌منی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ ته‌واوی تێكچووه‌ و دانیشتوانی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێ ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.‌