حه‌سه‌ن رۆحانی: عێراق وێستگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئێرانه‌

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی كه‌ ماوه‌ی سێ رۆژی خایاند

دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق كه‌ ماوه‌ی سێ رۆژی خایاند، حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران  له‌ لێدوانێكیدا له‌كاتی گه‌یشتنی بۆ فِرۆكه‌خانه‌ی میهراباد له‌ ته‌هران، رایگه‌یاند: سه‌ردانه‌كه‌ چه‌ندین گفتوگۆو لێكتێگه‌یشتنی له‌ باره‌ی ژماره‌یه‌ك بابه‌ت و كاروباری بازرگانی له‌خۆگرت، له‌وانه‌: دابه‌زاندنی نرخی گومرگ و لادانی له‌سه‌ر هه‌ندێك كاڵا، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی شاری پیشه‌سازی هاوبه‌ش له‌ نێوان هه‌ردوو وڵات و ئاسانكاری پێدانی ڤیزای بازرگانی.

هه‌روه‌ها گوتیشی: عێراق وێستگه‌یه‌كی سه‌ره‌كییه‌ بۆ هه‌نارده‌كانی ئێران له‌ جیهان.

ئاماده‌كردنی / رزگار