هۆزنڤان ئاری ئاغۆك  كتیبی (چه‌فیه‌ ڕه‌شه‌كه‌ی دایكم)ی بڵاوكرده‌وه‌

25 شیعری له‌ خۆ گرتووه‌

به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ هه‌واردارنی شیعرهۆزنڤان و میدكار (ئاری ئاغۆك) له‌ ئێواره‌ كۆڕێكی جه‌ماوه‌رییدا دوا به‌رهه‌می چاپكراوی خۆی له‌ ژیر ناوی (چه‌فیه‌ ڕه‌شه‌كه‌ی دایكم) بڵاو كرده‌وه‌.

دوای خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند پارچه‌ شیعر خودی شاعیر له‌لایه‌ن نووسه‌ر "تاریق ساڵح" شرۆڤه‌رێكی ڕادیكاڵیانه‌ بۆ چه‌فیه‌ رشه‌كه‌ی دایكی ئاری ئاغۆكی كرد تێدا نووسه‌ر باسی له‌ ره‌نگ پۆشی كرد كه‌ بۆته‌ سیمای دایك و ژن و خوشكانی ئێمه‌ نووسه‌ر ده‌ڵێت: بۆ ده‌بێ له‌ نێو ئه‌و هه‌موو زۆر به‌نده‌ی ره‌نگه‌كان ته‌نیا چه‌فیه‌و كه‌واو چارۆگه‌ی دایكان و كچ و خۆشكانی ئێمه‌ ره‌ش بێ؟

 شایانی باسه‌ كتێبی(چه‌فیه‌ ڕه‌شه‌كه‌ی دایكم) له‌  80 لاپه‌ڕه‌ پێك هاتووه‌  و 25 شیعری له‌ خۆ گرتووه‌ .

كوردستان تیڤی/ كامران

ktv

ktv

ktv