كه‌شناسی هه‌رێم : به‌فر و باران بارین ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌

له‌راگه‌یاندراوی كه‌شناسی هه‌رێم

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13 ى 3 ى 2019 ، له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى هه‌رێمی كوردستان باری كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ى راگه‌یاند 


كه‌شناسی هه‌رێم بۆ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ ڕایده‌گه‌ێنێت ئاسمان له‌پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت 


بۆ سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ش لە هەندێ ناوچە لە پێش باران بارین ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵ هەیە

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ سبەى لە کاتى باران بارین ئەگەرى هەورە تریشقە و تەزرەش هەیە  ز  پلەکانى گەرما نزیکە ى (5-7) پلە نزم دەبێتەوە .

له‌كۆتادا كه‌شناسی هه‌رێم ڕایده‌گه‌ێنێت ، لە ناوچە شاخاویە بەرزەکانیش ئەگەرى بەفر بارین هه‌یه‌

11