به‌ ڤیدیۆ : چركه‌ساتی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ ماڵه‌كه‌ی سیستانی

له‌ نه‌جه‌ف

مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌، عه‌لی سیستانی له‌ ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ نه‌جه‌ف پێشوازیكرد له‌ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی.

حه‌سه‌ن روحانی به‌ ئامانجی سه‌ردانی مه‌زارگه‌كانی شیعه‌ و كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مه‌جه‌عی باڵای شیعه‌، عه‌لی سیستانی سه‌ردانی نه‌جه‌ف-ی كردووه‌.

ھه‌ر ئه‌مڕۆش چوارشه‌ممه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف سه‌ردانی ماڵی عه‌لی سیستانی كردووه‌ له‌ نه‌جه‌ف.

رۆژی دووشه‌ممه‌ی رابردوو سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی به‌سه‌ردانێك كه‌ ماوه‌ی سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت گه‌یشته‌ به‌غدا.

ئاماده‌كردنه‌وه‌ی / رزگار