ڤیدیۆ ... مانچسته‌ر سیتى سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر شالكه‌ تۆماركرد و په‌ڕییه‌وه‌ بۆ قۆناغى 8ى چامپیۆنز لیگ

له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ به‌حه‌وت گۆلی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یاریه‌كه‌ بوو

شه‌وی رابردوو له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ،  یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى به‌حه‌وت گۆلی بێ به‌رامبه‌ر توانى سه‌ركه‌وتن  به‌سه‌ر شالكه‌ى ئه‌لمانى تۆمار بكات 


یاریه‌كه‌ له‌یاریگاى مانچسته‌ر سیتى به‌رێوه‌چوو ، كه‌یانه‌ى ناوبراو هاوشێوه‌ى یاری چوون كه‌توانى بووی به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌دووگۆل براوه‌بێت ، له‌م یاریه‌شدا سه‌ركه‌وتنێكى دیكه‌ى به‌سه‌ر یانه‌ ئه‌لمانیه‌كه‌ تۆمار كرد و گه‌یشته‌ قۆناغى 8 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا 

حەوت گۆڵەکەى مانچستەر سیتی دووگۆل له‌لایه‌ن ئه‌گوێڕۆ تۆمار كرا ،  گۆله‌كانى دیكه‌ش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  سانی ،  سترلینگ ،  بێرناردۆ سیلڤا ،  ڤۆدین ،  گابریال خیسۆس تۆماركران 


بە ئەنجامی چون و گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى 16 ى خوله‌كه‌دا یانه‌ى مانچستەر سیتی گەیشتە قۆناغی  8  و شالکەش ماڵئاوایی كرد له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا