پێکھاتەی ھەردوو یانەی بارسێلۆنا و لیۆن له‌یاریه‌كه‌ى ئه‌مشه‌ودا

له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپادا

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13 ى 3 ى 2019 ، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا كاتژمێر 11 ى شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر  بارسێلۆنا له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری  لیۆنى فه‌ره‌نسى ده‌كات 

یاری چوون له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌دا به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆل به‌كۆتاهاتبوو ، له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌شدا  براوه‌بوونى هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌یاریه‌كه‌دا به‌واتای سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ قۆناغى داهاتووی خوله‌كه‌ 

له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ر یه‌كسانبوونێك جگه‌ له‌ 0 - 0  له‌به‌رژه‌وه‌ندی لیۆنی فه‌ره‌نسیه‌ یانه‌كه‌ ده‌په‌ڕێته‌وه‌ بۆ قۆناغى داهاتووی خوله‌كه‌ 

 پێگەی سپۆرتی کەتەلۆنی پێکھاتەی  پێشبینی كراوی هه‌ردوو یانه‌كه‌ بڵاو كرده‌وه‌ له‌روبه‌رووبونه‌وه‌ى یه‌كتر به‌م شێوه‌یه‌ : 

پێكهاته‌ى بارسێلۆنا

گۆلپارێز 
تیرشتیگن  

به‌رگریكاران 
ئەلبا – لینگلێت – پیکی – سێرجی رۆبێرتۆ  

ناوه‌راست 
ئارسەر – بۆسکێتس – راکیتیچ  

هێرشبه‌ران
کۆتینھۆ – سوارێز – میسی  
 

پێکھاتەی لیۆن  

گۆلپارێز 
لۆپیس  

به‌رگریكاران
میندی – مارسیلۆ – دینایێر – دیۆبۆس  

ناوه‌راست 
تۆشارت – نەبیل فەقیر – ندۆمبیلی  

هێرشبه‌ران 
ئەۆرا – موسا دیمبیلی – میمپیس  

1