كریستیانۆ میسیش هان دەدات

یاریەكەی یۆڤانتس و ئەتلەتیكۆ مەدرید لوتكەی ئەم قۆناغەی چامپیۆنزلیگ بوو


یاریەكەی یۆڤانتس و ئەتلەتیكۆ مەدرید لوتكەی ئەم قۆناغەی چامپیۆنزلیگ بوو بەڵام دەركەوتنی كریستیانۆ رۆنالدۆ ناوازە بوو ، بە بۆچوونی خۆم ئەو ئاستەی كریستیانۆ پێشكەشی كرد لیۆنێل میسیش هان دەدات بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەچامپیۆنزلیگ ئەوەش لەیاریەكەی بەرشلۆنە و لیۆن بەدیاردەكەوێت، هەردەم ململانێی نێوان ئەم دوو ئەستێرەیە چێژ بە تۆپی پێ دەبەخشێت و ئەوەش هەمووی لەبەرژەوندی تۆپی پێی و هەوادارانی تۆپی پێیە .

یۆڤانتس ئەوەی مەبەست بوو 
كاتێك یۆڤانتس گرێبەستی لەگەڵ كریستیانۆ رۆنالدۆ واژوو كرد یەك مەبەستی هەبوو ئەویش چامپیۆنزلیگ بوو ، لەیاریەكەی ئەتلەتیكۆ مەدریدیش ئەو مەبەستە بەدیاركەوت و ئەگەر كریستیانۆ رۆنالدۆ نەبوایە ئێستا یۆڤی لەدەرەوەی ململانێ بوو، لەپۆستەكەی پێش یاریەكەش ئاماژەم بەوەكرد كە فاكتەری گرنگی ریمۆنتادای یۆڤی كریستیانۆ دەبێت شان بەشانی فاكتەری خاك و جەماوەر .
 


سالار جه‌لال