نرخی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد

ھه‌ر به‌رمیلێك به‌ 66 دۆلار و 91 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت

به‌ ھۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا و رێككه‌وتنی وڵاتانی ھه‌نارده‌كاری نه‌وت له‌ رێكخراوی OPEC له‌ سه‌ره‌تای مامه‌ڵه‌كانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌دا نرخی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و ھه‌ر به‌رمیلێكی به‌ ٦٦ دۆلار و ٩١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

دوێنێ سێشه‌ممه‌، په‌یمانگای " American Petroleum" ئاشكرایكردبوو كه‌ نه‌وتی عه‌مباركراوی ئه‌مریكا له‌ كۆتا ھه‌فته‌ی رابردوودا، به‌ دوو ملیۆن و ٦٠٠ ھه‌زار به‌رمیل كه‌میكردووه‌.

له‌ كاتژمێر ٠٧:٤٥ نرخی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی ٠،٣٦ له‌سه‌دا رووی له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كرد و ھه‌ر به‌رمیلێكی به‌ ٦٦ دۆلار و ٩١ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

ھه‌روه‌ھا نرخی خاوی ئه‌مریكا له‌ بازاڕه‌كانی جیھاندا، به‌ڕێژه‌ی ٠،٦٥ له‌سه‌دا به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كرد و ھه‌ر به‌رمیلێكی به‌ ٥٧ دۆلار و ٢٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.