به‌یانی موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

به‌بێ پاشه‌كه‌وت


بڕیاره‌ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك موچه‌ی مانگی 12ی ساڵی رابردوو بەبێ پاشەکەوت وەربگرن.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری رایگەیاند: سبەینێ چوارشەممە 13 ئازاری 2019،  موچەی وەزارەته‌كانی ناوخۆ و خوێندنی باڵا دابه‌ش ده‌كرێت، به‌بێ پاشه‌كه‌وت.

هه‌ر سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ موچه‌ی وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و سامانە سروشتییەكان، ئەوقاف، كارو كاروباری كۆمەڵایەتی، كەمئەندامان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە دابەشدەكرێت.

سەبارەت بە دابەشکردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەکان، وەزارەتی دارایی ئاشکرایکردووە هەوڵدەدەن پێش پشووی جەژنی نەورۆز موچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بكرێت.