په‌روێز ئیسماعیل: بڕیار دراوه‌ ڤیزا بۆ هاووڵاتییانی ئێران و عێراق بكرێته‌ بێ به‌رامبه‌ر

له‌مانگی نیسانه‌وه‌

په‌روێز ئیسماعیل ، یاریده‌ده‌ری به‌رپرسی كاروباری په‌یوه‌ندییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی سه‌ركۆماری ئێران، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی رایگه‌یاندووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی و سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌هدی بڕیار دراوه‌ له‌مانگی نیسانه‌وه‌ ڤیزا بۆ هاووڵاتییانی هه‌ردوو وڵات بكرێته‌ بێ به‌رامبه‌ر.

دوێنێ سه‌ركۆماری ئێران، حه‌سه‌ن روحانی به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ به‌غدا و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق كۆبووه‌وه‌.

روحانی به‌نیازه‌ سێ رۆژ له‌ عێراق بمێنێته‌وه‌ و له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا سه‌ردانی مه‌رجه‌عی شیعیه‌كان عه‌لی سیستانی بكات له‌ نه‌جه‌ف.