به‌رپرسێكی ئه‌مریكی: ته‌هران ده‌یه‌وێت عێراق بۆ پارێزگایه‌كی ئێرانی بگۆڕێت

پێویسته‌ عێراقییه‌كان پرسیار له‌ پاڵنه‌ره‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی رۆحانی بكه‌ن

برایان هۆك، نوێنه‌ری ئه‌مریكا تایبه‌ت به‌ ئێران له‌ دیدارێكیدا به‌ كه‌ناڵی حوڕه‌ی راگه‌یاندووه‌: پێویسته‌ عێراقییه‌كان پرسیار له‌ پاڵنه‌ره‌كانی سه‌ردانه‌كه‌ی حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆعێراق بكه‌ن.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: حكومه‌تی ئێران گوێ به‌ داوكاری هاووڵاتیانی خۆی نادات، ئه‌ی بۆچی روحانی خۆش گوزه‌رانی هاووڵاتیانی عێراق ده‌كاته‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی.

ئه‌و نوێنه‌ره‌ی ئه‌مریكا پێی وایه‌ ئێران ده‌یه‌وێت رێگایه‌كی سه‌ربازی خێرا له‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكاته‌وه‌و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه‌ سوپای پاسداران رۆكێت و چه‌ك بۆ چه‌كداره‌كان ده‌گوازێته‌وه‌.

هۆك ده‌شڵێت: ته‌هران ده‌یه‌وێت عێراق بۆ پارێزگایه‌كی ئێرانی بگۆڕێت .

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان / رزگار