ڤیدیۆ .... رۆما سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ئیمبۆلی تۆمار كرد

له‌خولی ئیتاڵیادا

لەمیانی یاریەکانی هەفتەی بیستوحەوتی خولی کالچۆ یانەی ڕۆما میوانداری یانەی ئیمبۆلی کردو یاریەکەی بەدووگۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک بردەوە

 ڕۆما یەکەم یاری بوو لەسەر دەستی ڕاهێنەری نۆێی یانەکە کلاودیۆ رانیری، گۆڵی یەکەمی گورگەکانی ڕۆما لەخولەکی نۆ لەرێی یاریزان ستیڤان شەعراوی تۆمارکرا، سێ خولەک دوای ئەو گۆڵە خوان خیسۆس بەهەڵە گۆڵێکی لەخۆیان تۆمارکردەوەو ئەنجامی یاریەکەی یەکسان کردەوە، لەبەرامبەردا ڕۆما گشت هەوڵێکی خستەگەر تا لەخولەکی سی و سێی پاتریک ستیچک گۆڵی دووەمی بۆ ڕۆما تۆمارکردو گێمی یەکەم بەم ئەنجامە بەکۆتاهات

لەگێمی دووەم ئەگەر چی ڕۆما بە دەیاریزان یاری دەکرد بەهۆی وەرگرتنی دووەم کارتی زەرد لەلایەن یاریزان ستیڤان شەعراوی، بەڵام یاریزانانی ڕۆما خۆراگربوون و یاریەکە بەدووگۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک بەکۆتاهات، بەمجۆرە کۆی خاڵەکانی ڕۆما بووە چل و حەوت خاڵ و لەخانەی پێنجەمی ریزبەندیە.