بزانه‌ ئافره‌ت و پیاوێكی به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌ڵمانی بۆ له‌سۆرانن

تا ئێستا (9) وڵات گه‌ڕاوین

ماوه‌ی دوو رۆژه‌ ئافره‌ت و پیاوێك به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌یانه‌وه‌ روویان كردۆته‌ سۆران و ده‌یانه‌وێت هه‌موو دونیا بگه‌ڕێن و مێژوێك تۆمار بكه‌ن.

اووه‌ ناگل، هاووڵاتیه‌كی به‌ڕگه‌ز ئه‌ڵمانییه‌ به‌ زاری كرمانجی راگه‌یاند: خۆم و هاوسه‌ری ژیانم  له‌گه‌ڵ سه‌گه‌كه‌مان، تائێستا به‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌مان ئه‌گه‌رچی مۆدیلیشی له‌دواوه‌یه‌، به‌ڵام تا ئێستا (9) وڵات گه‌ڕاوین و له‌ئێستاشدا روومان كردۆته‌ هه‌رێمی كوردستان و تا ئه‌مڕۆ واته‌ 11-3-2019 له‌ شاری سۆران نیشته‌جێین، گه‌شته‌كه‌شمان درێژه‌ی ده‌بێت و به‌نیازین لێره‌شه‌وه‌ رووبكه‌ینه‌ وڵاتی ئێران و توركیاو چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌.

گووتیشی "ده‌مانه‌وێت له‌م گه‌شته‌دا ئاشنای كلتوری وڵاتان بین و په‌یامی خۆشه‌ویستیش بگێنینه‌ هه‌موو جیهان

 سه‌رچاوه‌/ زاری كرمانجی

كوردستان تیڤی/ كامران