سبەی چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچە بەبێ پاشکەوت وەردەگرن

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند


وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاند: هەوڵدەدەن پێش پشووی جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکەن.

سبەی سێشەممە چەند  وەزارەت و دەستەیەک مووچە بەبێ پاشکەوت وەردەگرن، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: سبەی سێ شەممە   2019/3/12 مووچەی وەزارەتی تەندروستی ، وەزارەتی داد، کاروباری شەهیدان ، ئەنفالکراوان  و ئەنجومەنی دادوەری و کەس و کاری شەهیدان و زیندانە سیاسیەکان مووچەی مانگی 12 بەبێ پاشکەوت وەردەگرن.

سەبارەت بە دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان، وەزارەتی دارایی ئاشکرایکردووە هەوڵدەدەن پێش پشووی جەژنی نەورۆز مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش بکەن.

 

سیامەند كەریم / كوردستان تیڤی