فڕۆكه‌یه‌ك به‌ 157 سه‌رنشینه‌وه‌ كه‌وته‌ خواره‌وه‌

كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ له‌لایه‌ن وته‌بێژى هێڵى ئاسمانى پشتراست كراوه‌ته‌وه‌

به‌پێى هه‌واڵێكى ڕۆیته‌رز، فڕۆكه‌یه‌كى هێڵى ئاسمانى ئه‌سیوبیا جۆرى بوینگ 737 به‌ 149 سه‌رنشین و 8 كارمه‌ندى فڕۆكه‌كه‌ كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

فڕۆكه‌كه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى بۆلى له‌ شارى ئه‌دیس ئابابا سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 10ى ئادارى 2019، به‌ره‌و نایروبى پایته‌ختى كینیا گه‌شتى كردووه‌ و له‌ نزیك شارۆچكه‌ى بیشۆفتو له‌ دوورى 62 كیلۆمه‌تر له‌ باشوورى ڕۆژهه‌لاتى ئه‌دیس ئاباباى پایته‌ختى وڵاتى ئه‌سیوبیا كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ له‌لایه‌ن وته‌بێژى هێڵى ئاسمانى ئه‌سیوبیاوه‌ پشتراست كراوه‌ته‌وه‌ و هه‌روه‌ها ئه‌وشیان راگه‌یاند كه‌ تا ئیستا هیچ زانیاریان نییه‌ ده‌رباره‌ى ڕزگار كردنى سه‌رنشینه‌كان.

هاوكات نووسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى له‌ ڕێگه‌ى تویته‌ره‌وه‌ سه‌رخۆشى خۆیان ئاراسته‌ى خێزانه‌كانى سه‌رنشینى فڕۆكه‌كه‌ كردووه‌ و به‌بێ هیچ زانیاریك ده‌رباره‌ى كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌.

جێى ئاماژه‌ پێدانه‌ له‌ 25 كانوونى دووه‌مى ساڵى 2010، فڕۆكه‌یه‌كى هه‌مان هێڵى ئاسمانى له‌ گه‌شتێكى كه‌ له‌ به‌یروتى پایته‌ختى لوبنانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌سیۆبیا گه‌شتى ده‌كرد كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و 90 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز