له‌ هه‌ولێر دیداری سینەما لە نیگای ئافرەت به‌رێوه‌ده‌چێت

100 خانمە هونەرمەند و ڕاگەیاندنكار میوانی دیدارەكە ده‌بن


بڕیار وایە ڕۆژی سێشەممە رێكه‌وتی 2019 /3/12  به‌ ئاماده‌بوون و میوانداری  100 خانمە هونەرمەند و ڕاگەیاندنكار سێیەمین دیداری سینەما لە نیگای ئافرەتەوە لە شاری هەولێر بەڕێوە بچێت.

خاوەنی بیرۆكەی دیداری سینەما لە نیگای ئافرەت " پشتیوان عەبدوڵا رایگه‌یاندووه‌ ، كه‌  سەرجەم ئامادەكارییەكانی ئه‌م دیداره‌  تەواو بووە و بڕیار وایە سبەی دووشەممە میوانانی دەرەوە ی شاری هه‌ولێر بگەنە ئه‌و شاره‌ و 100 خانمە هونەرمەند و ڕاگەیاندنكاریش میوانی دیدارەكە ده‌بن .

شاجوانی كوردستان بۆ ساڵی 2018  " سانا مەحمود "  سەرۆكی فەخری دیدارەكە دەبێت و لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی دیدارەكە ئامادە دەبێت، هەروەها نەرمین كاوانی خانمە ئەكتەری كورد سەرۆكی لێژنەی دادوەرانی دیدارەكە دەبێت.

 جێی باسه‌ ، لەو دیدارە 16 فیلمی جۆراوجۆر نمایش دەكرێت، دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر میواناندا دابەش دەكرێت و دیدارەكە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.