وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، ده‌نگۆیه‌ك به درۆ ده‌خاته‌وه كه مووچه‌ی مامۆستایان به پاشه‌كه‌وت دابه‌ش بكرێت، ده‌ڵێت: سبه‌ی سه‌ره‌ڕای ئەوەی پشووه مووچه‌ی مامۆستایان به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت هیچ كێشه‌یه‌ك له دابه‌شكردنی نییه.
دوای ئه‌وه‌ی له چه‌ند ماڵپه‌رێك ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه سبه‌ی مووچه‌ی مامۆستایان به پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت، وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م ده‌نگۆیه به درۆ ده‌خاته‌وه ده‌ڵێت: سبه‌ی دووشه‌ممه سه‌ره‌ڕای ئەوەی پشووه مووچه‌ی مامۆستایان به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت.
له‌م باره‌یه‌وه شۆرش غه‌فوری به‌رێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ده له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به كوردستان تیڤی راگه‌یاند: ئه‌م هه‌واڵه سه‌رله‌به‌ری ڕاست نییه، سبه‌ی سه‌ره‌ڕای پشووه‌ی فه‌رمیه، مووچه‌ی مامۆستایان به‌بێ پاشه‌كه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت هیچ كێشه‌یه‌ك له دابه‌شكردنی نییه.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو دەستیپێکرد.
سیامەند كەریم / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.