سبه‌ی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشوویه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت

مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی و ئابووری دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری گەنجینەکانی ئاگادارکردووەتەوە کە بەیانی مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی و پەروەردە دابه‌ش بكرێت.

سەرچاوەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت رایگەیاند: کە (سبەی 11ی ئازاری 2019) سه‌ره‌ڕای بەیانی بەبۆنەی 11 ئادار پشووی فەرمییە له‌ داموده‌زگاكانی حكوومه‌تی هه‌رێم، بەڵام وەزارەتی دارایی گەنجینەکانی راسپاردووە کە بەیانی مووچەی یەکەکانی 70 و 80ی پێشمەرگە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.

ئەوەشی ئاشکرا کرد: کە هەر سبەی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و دارایی و ئابووریش دابەشدەکرێت.