وەزاره‌تی دارایی بڕی 100 ملیۆن دۆلار بۆ بەڵێندەران خه‌رجده‌كات

له‌ یه‌ك مانگدا 157 ملیۆن دۆلار دێته‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان

وەزاره‌تی دارایی و ئابووریی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند: مانگێك پێش ئێستا بڕی 100 ملیۆن دۆلارمان بەسەر بەڵێندەران دابەش كرد، ئێستاش 100 ملیۆن دۆلاری دیكە ئاماده‌یه‌ بۆ دابه‌شكردن به‌سه‌ر به‌ڵێنده‌راندا و له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌ست ده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی.

ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد له‌ یه‌ك مانگدا 157 ملیۆن دۆلار دێته‌ بازاڕه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ بۆ بوژاندنه‌وه‌ى ئابووریى كوردستان گرنگه‌.


سیامه‌ند كه‌ریم / كوردستان تیڤی