سه‌رتاسه‌ری ڤه‌نزوێلا تووشی پچرانی ته‌زووی كاره‌با ده‌بێت

ماوه‌ی 24 كاتژمێری تێپه‌ڕاندووه‌

ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێره‌ سه‌رتاسه‌ری ڤه‌نزوێلا تووشی پچرانی ته‌زووی كاره‌با بووه‌. به‌ پێی هه‌واڵی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ڤه‌نزوێلا جگه‌ له‌ پچڕانی كاره‌با له‌ سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته‌ په‌یوه‌ندییه‌كان و هێڵی ئینته‌رنێتیش به‌رده‌ست نین و به‌مهۆیه‌وه‌ له‌ قوتابخانه‌كان كراوه‌ته‌ پشوو و فه‌رمانگه‌ گشتیی و تایبه‌تییه‌كانیش خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش ناكه‌ن.

 

سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلاش نیكۆڵاس مادورۆ و گه‌وره‌ به‌رپرسانی دیكه‌ هۆكاری پچڕانی كاره‌با بۆ تێكچوونی وێستگه‌ی گوری ده‌گێڕنه‌وه‌ كه‌ گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی دابه‌شكردنی كاره‌بایه‌، هه‌ر به‌مهۆیه‌وه‌ ماوه‌ی رۆژێكه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌كان به‌ داگیرساندنی مۆلیده‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌شی هاووڵاتیان ده‌كرێن. له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌ ده‌تواندرێت ته‌زووی كاره‌با ته‌نیا بدرێته‌ كاراكاسی پایته‌خت و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای میراندا.