رۆژنامه‌ی شپیگڵ: ئه‌ڵمانیا حزبوڵڵای لوبنان ناخاته‌ نێو لیستی رێكخراوه‌ تیرۆرستییه‌كانه‌وه‌

ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بووه‌ته‌ هۆی ناكۆكیی نێوان ئه‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و سعوودیه‌

رۆژنامه‌ی شپیگڵی ئه‌ڵمانیی ده‌ڵێت حكومه‌تی ئه‌م وڵاته‌ نیازی نییه‌ گروپی حزبوڵڵای لوبنان بخاته‌ نێو لیستی رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كانی جیهان.

رۆژنامه‌كه‌ ئه‌م هه‌واڵه‌ی رۆژی هه‌ینیی له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای ئه‌ڵمانیاوه‌ رایگه‌یاند.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا بووه‌ته‌ هۆی ناكۆكیی نێوان ئه‌م وڵاته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و سعوودیه‌.

هه‌ڵبه‌ت شایه‌نی باسه‌ حكومه‌تی به‌ریتانیا له‌م ماوه‌یه‌دا رایگه‌یاند كه‌ لقی سیاسیی حزبوڵڵای لوبنانی خستووه‌ته‌ ناو لیستی گروپه‌ تیرۆریستییه‌كانه‌وه‌.

مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

سه‌رچاوه‌/ ده‌نگی ئه‌مریكا