حكومه‌تی به‌غدا مه‌رجێكی نوێ له‌سه‌ر تاكسییه‌كان زیاد ده‌كات

نووسراوێكی ئاراسته‌ی هۆبه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل كردووه‌

هۆبه‌ی هونه‌ری له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆی عێراق نووسراوێكی ئاراسته‌ی هۆبه‌ی تۆماركردنی ئۆتۆمبێل له‌ سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی هاتوچۆی پارێزگاكانی عێراق كردووه‌ و داوای كردووه‌ كه‌ ده‌بێت به‌مه‌رج ساڵیانه‌ی نوێ بدرێته‌ ئۆتۆمبێلی نوێی تاكسی.

به‌پێی نووسراوه‌كه‌ ، نابێت ساڵیانه‌ بدرێ ته‌ ئۆتۆمبێلی تاكسی كه‌ تازه‌ تۆماركراون، تا ئه‌و كاته‌ی سیستمی سووته‌مه‌نی غازی بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان زیاد ده‌كرێت .

889