زیانه‌كانی جگه‌ره‌كێشان و مه‌ی خواردنه‌وه‌ پێكه‌وه‌،‌بۆ مێشك بزانه‌

نیشانه‌كانی هه‌وكردنی له‌ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی مێشك زیاد كردبوو

پسپۆرانی پڕۆژه‌ی "ACS Chemical Neuroscience"، گه‌شتنه‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشن و مه‌ی ده‌خۆنه‌وه‌ له‌ یه‌ك كاتدا زۆر به‌ خێرایی مێشكی خۆیان ته‌فروتونا ده‌كه‌ن، به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی كه‌ ته‌نیا جگه‌ره‌ ده‌كێشن یان خواردنه‌وه‌ ئه‌لكهوولییه‌كان ده‌خۆنه‌وه‌.

شاره‌زایان كاریگه‌ریی هاوبه‌شی جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه‌ ئه‌لكهوولییه‌كانیان له‌سه‌ر كۆئه‌ندامی ناوه‌ندیی ده‌مار هه‌ڵسه‌نگاند و، تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر جرجه‌كانی تاقیگه‌ كرد و جرجه‌كانیان ناچار كرد دووكه‌ڵی جگه‌ره‌ هه‌ڵمژن و ئه‌لكهوول بخۆنه‌وه‌ به ‌جیا و به‌یه‌كه‌وه‌.

ئه‌نجامه‌كانی ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه‌ ده‌ریخست، خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهوول و جگه‌ره‌كێشان پێكه‌وه‌، یاریده‌ده‌ره‌ بۆ دروستبوونی بڕێكی گه‌وره‌تر له‌ جۆره‌كانی ئۆكسجینی چالاك له‌و ناوچه‌ی مێشك كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ یادگه‌ و هه‌ست و سۆز و ده‌ستنیشانكردنی ئاراسته‌كان، به‌ڵام ئه‌و جرجانه‌ی كه‌ ته‌نیا ئه‌لكهوول یان دووكه‌ڵی جگه‌ره‌یان پێدرابوو‌، بڕی ئۆكسجینی چالاك بۆ ئۆكساندنی خانه‌كانی مێشك كه‌متر بوو‌.

به‌گوێره‌ی پسپۆڕان، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ پشتڕاست ده‌كاته‌وه‌، كه‌ جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی پێكه‌وه‌ خانه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی مێشك كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ یادگه‌ و هه‌ست و سۆز و ده‌ستنیشانكردنی ئاراسته‌كان له‌ بۆشاییدا ته‌فروتونا ده‌كات.

هه‌روه‌ها تۆژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت، جگه‌ره‌كێشان و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی پێكه‌وه،‌ نیشانه‌كانی هه‌وكردنی له‌ هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ی مێشك كه‌ پشكنینیان بۆ كردبوو، زیاد كردبوو به‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ كاریگه‌ریی جگه‌ره‌كێشان به‌ ته‌نیا یان ئه‌لكهوول به‌ ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ی مێشك.

سه‌رچاوه‌/Kurdstan CT

كوردستان تیڤی/ كامران