به‌ 50 تابلۆ گوزارشت له‌ مه‌ینه‌تیه‌كانی ئافره‌تان كرا

(31) هه‌مین پێشانگای تایبه‌تی خۆى كرده‌وه‌

سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندتیژی خێزانی و رێكخراوی هاوكاری ئه‌ڵمانی و ماڵی رۆشنبیری خانزاد، پێشانگایه‌كی شێوه‌كاری گوزارشتكراو له‌مه‌ینته‌یه‌كانی ئافره‌تان نمایشكرا.

عه‌دنان عه‌بدولقادر،راگه‌یاند: له‌ پێشوازی 8ی مارس رۆژی جیهانی ئافره‌تاندا، به‌سه‌ر په‌رشتی سه‌نته‌ری به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی كه‌لار و رێكخراوه‌كانی هاوكاری ئه‌ڵمانی و خانزاد بۆ رۆشبیری (31) هه‌مین پێشانگای تایبه‌تی خۆم كرده‌وه‌ .

گووتیشی: په‌نجا تابلۆم داناوه‌ هه‌مووی گوزارشت له‌ كێشه‌و گرفت و خۆزگه‌و خه‌ونی ئافره‌تان ده‌كا .

ئه‌وه‌شی خسته‌روو: تابلۆكان به‌ بۆیه‌ی ئاویی و هه‌ندێكیش به‌خه‌ڵوز دروستكرابوو.

سه‌رچاوه‌/ رێگای كوردستان

كوردستان تیڤی / كامران

ktv