لە ئەستەنبۆل فێستیڤاڵێكی تایبه‌ت به‌ فیلمی كوردی به‌رێوه‌ده‌چێت

لە ڕۆژانی 6 تا 10 ی مارسی 2019 بەڕێوە دەچێت

بە بەشداری چەندین فیلمی كوردی پارچەكانی كوردستان ، بۆ یەكەمین فێستیڤاڵی فیلمی كوردی لە سینەمای (mezopotamya )  لە ئەستەنبۆڵ لە ڕۆژانی 6 تا 10 ی مارسی 2019 بەڕێوە دەچێت.

چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ ئێستا " ڕۆژنامەی یەنی یاشام " ی توركی بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ ڕۆژانی 6 تا 10ی مارسی ساڵی 2019 فێستیڤاڵی فیلمی كوردی بۆ یەكەمین جار لە ئەستەنبۆڵ لە سینەمای ( mezopotamya) بەڕێوە دەچێت.

ئه‌م فیلمانه‌ی له‌م فێستیڤاڵه‌دا نمایشده‌كرێن بریتیین له‌ " ئەفسانەی پاشای پیس " لە دەرهێنانی " حسێن تاباك" ،  زاگرۆس " له‌ ده‌رهێنانی " سەهیم عومەر خالیفە " ، " ڕەشەبا " له‌ ده‌رهێنانی " حسێن حەسەن " ، " بڕیارێكی دژوار " له‌ ده‌رهێنانی " ئەندێر ئووز قەهرەمان " ، فیلمی دێكۆمێنتاریی " بیری ئاو " له‌ ده‌رهێنانی " وەیسی ئالتای " لەگەڵ چەند فیلمێكی كوردستانی سووریا و 3 فیلمی كوردانی توركیا نمایش بكرێن.

وەك لە هەواڵەكە دا هاتووە ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەم فێستیڤاڵە سینەماییە، سەرەنج خستنە سەر هونەری سینەمای كوردی و زیاتربوونی بەشداریی كورد لە سینەمادا.