نه‌شته‌رگه‌ریه‌ك 32 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت

به‌ درێژترین ماوه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ژمارده‌كرێت

بۆ لابردنى گرێى سه‌ر مێشك بۆ نه‌خۆشێك، كه‌ ماوه‌ى 32 كاتژمێرى خایاند، به‌ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌نجام درا ، كه‌ تێیدا سێ پزیشكى نه‌شته‌رگه‌رى گشتى و شه‌ش پزیشكى سڕكردن و هه‌شت په‌رستیار به‌شداربوون.

 پزیشكان نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌یان به‌ شێوه‌ى شه‌ش به‌ش ئه‌نجامدا بۆ لابردنى به‌شه‌كانى گرێی سه‌رمێشك، نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 8:30ى رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو تاكو رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى دواتر خایاند.

 له‌م باره‌وه‌ میدیاكانى چینى بلاویان كرده‌وه‌، كه‌ نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌ به‌ درێژترین ماوه‌ هه‌ژمارده‌كرێت ، كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ى "فۆجیان"ى زانكۆى پزیشكى ئه‌نجامدرا .